جوانترین سڵاوتان پێشکەش
تکایه بۆ پەیوەندی و سەردانتان لەوەی واوە بەم ئادرەسە وەرنە ژوور www.zanko.blogfa.com
بۆ کرانەوەی وێبلاگی نوێ ( ئێره ) کلیک بکەن .
بە سپاسەوە زانکۆ خەلیفه
ئێستاش دراوسێتم گه‌وره‌م !
له بانگهێشتی وه‌رزی ساڵه‌وه
گه‌ڕۆکترین وشه‌ی پێخواس
له شه‌ق نه‌شکاوی ڕوومه‌تی کاڵ
میوان ده‌بوو
ئه‌و جاریش بۆی ده‌دوا
زه‌ر‌یــــا ،
تیشک ،
بــــڕوا ،
دوا جاریش هیــوا
له هاتنی
ئاشتیــترین ڕه‌هێڵه‌ی دوو پاتی باران
زه‌ریا نه‌خشا و لیپتر له جاران خووسا
تیشکاوێژی هه‌تاو چ چراخانێ بوو ...
تا قه‌ڵه‌شینی ته‌ختی به‌رده‌وه
خۆشی بوو به میرئاوی زه‌ریا
له گه‌ڕیانی گوڵه به‌ڕۆژه‌ی هورووژم
تا کۆچه‌رترین مه‌لی نه‌گه‌ڕاوه
له حه‌سته‌می لووتکه
له ژێــر هه‌ڵۆڵه تراوکه به‌ردێ
له هه‌ر قووچ بنێ و
ئێستاش دراوسێتم گه‌وره‌م !
شاخه درختان مصنوعی
در وزش بادهای ملایم
خواب سیل های سودمند
عذابی بی پایان به ارمغان دارد
آن گوشه خیابان
پیرمردی کهنه پوش
با لباس های محلی
برای هشتمین بار متوالی
به‌م خیره شده بود
شاخه درختان مصنوعی
حجاب را رعایت می کنند و
چشمهایش سرشار از تشنگی هویت
با تکان دادن دستی
مواظبم مواظب . . . . .
دغدغه با تو بودن
دهات ما سرخ بود ز بریان کودک ناز
هموار سایه های بهت زده
بارش خون مغلوب
در اخفای نفسهای راستین
دغدغه با تو بودن اوج می گیرد و بس
ته‌رچكه ...........
سێ . . . .
سێ جار ئاگر ببژێره
سه‌ره‌تای بۆ ژیان ددوێ و
داویینی پچكڕین ده‌چێنێ
ته‌رچكه بچكۆڵانه‌كه‌ی جم و جۆڵ
جێ گه‌زم پاراوه له جاڕز
نوێنم بێت ته‌زوو ئه‌بارێ
ڕاده‌تڵه‌كێ نابه‌تڵێ هه‌نگاوی نێوان بـــڕ
پاڵوێنه‌كان ورد ناپاڵێون ، شه‌قام
تاقم ئه‌ناسن و بێ حه‌یان
ته‌نگه و به‌ره جێژوانی من
كه‌لام ، متمانه‌ی فــڕ و فێڵ
گژ دا چوونه یا پووچ ؟
ته‌رچكه بچكۆڵانه‌كه‌ی جم و جۆڵ
جێ گه‌زت پاراوه له ناو تاری جاڵجاڵۆكه‌كانا ؟
سه‌كۆیه‌ك پڕ له ئه‌وین
سوور سوور له گوڵی كاڵ
ده‌لاقه‌یه‌كی ڕوون
ڕوو له تیشكی نامۆ
دڕان هه‌ر پلۆمپ ده‌زانن
گوڵان دادڕینی پلۆمپێكی جلیتاو
ڕێبه‌ندان تۆ كێی ؟
پێویست بوونت فه‌ڕز
ڕۆژه‌كانت نوێژ ده‌بارێنن و
په‌لكه گوڵانت گه‌ڕه لاوێژه‌یانه
هه‌ژێن تۆ كێی ؟
ده‌سته‌كانت ئه‌وین ده‌دروون و
پێیه‌كانت ئاگر ده‌دڕێنن
دڵت بۆ سۆی سۆما ده‌نوێنێ و
تینی ئاورگه‌ی زه‌رتوشتی لێوه‌دێ
سۆمـــا تۆ كێی ؟
ژیله‌مۆیه‌كی هه‌رمان
جێژوانی ئه‌لف و بێ و
ناسنامه‌یه‌كی بێ هه‌رێم
كۆترێكی سپی باڵ سوور
چۆكی ده‌دا به گه‌وره چله و
په‌یتا په‌یتا سووری لێك ده‌دا
چل چه‌مه‌ی جێ ده‌هێشت و
سیله‌ی چاوی به دوازده گورد
ئاوێته‌ی گوڵی زه‌رد و سووری سڵێمان به‌گ و
ده‌یڕژاند فرمێسك بۆ زه‌رتوشت و ئاواره
له‌نگه‌ری له كێله‌شین و
باڵی له قه‌ندیل سه‌قامگیر
پڕژانی چه‌ند متفه‌ڕكه دڵۆپی حه‌وت كانی
بزاوتنی په‌نجه‌ی شمشاڵ له ناڵه‌شكێنه و
ڕوو له شوێنی یه‌كگرتن
تاپۆی فه‌رسه‌نگ فه‌رسه‌نگ له چركه
ئێره چوارچرای بێ چرایه
ژماره‌ی ته‌قڵه یازده ده‌نووسێ
شه‌ڵاڵ شه‌ڵاڵ . . . .
هه‌ردی ته‌زوو خانه‌خوێی ده‌كرد
كۆتره سپیه باڵ سووره‌كه‌م
ده‌ڕاپه‌ڕینت دا په‌ڕاوێزی ئه‌م هه‌رێمه چۆن له باوه‌ش ئه‌گری؟
زانكۆ خه‌لیفه -2ی ڕێبه‌ندانی 2707 كوردی - مه‌هـاباد
خۆزگه بزانی . . .
ته‌رچكه‌كه‌م !
كاتی هاتنم هڵانیه باوه‌شی ئاوه‌ڵه و
تۆش تا سپیایی بێ باوێشك
كه‌ڵاشه كه‌وشه‌كانی پێخواسم و
ڕاخراوی كاشانی ناو ژووره‌كه‌ت
كامێرا بچكۆكه‌كانیش لێكدا لێكدا ده‌یانڕوانی
برێشكه و دۆندرمه و ناوده‌م
كاتژمێر هه‌شته و سپیایی
جاری دوهه‌م . . . .
كۆڵانێكی سوور و
جله بووكێكی نامرادی
شه‌وێكی بێ ڕوون
وێنه‌كانی خۆت و شێخه خزمه‌كانی ته‌ك ژماره‌ت
كلكه سووته‌ی فرمێسك
كاتژمێر چوارده‌یه و برسیایی
دوایین جار . . . .
زۆر لام سه‌مه‌ره بوو
نوزه‌كه‌شت لێم بزر بوو
حه‌رامێكی سڕه سێزده
ده‌سته خۆشكانت و
ڕه‌شه هه‌واڵ
سووكه سووره تارایه‌ك و ماڵاوا
دوایین نامیلكه‌ت :
خۆزگه بزانی . . .
له بیر كردنت وه‌ك گه‌یشتن به ئاواته‌كانمه
شمۆیه و قه‌ره مشقه‌ڵه‌ی وێنه‌كان
كاتژمێر چۆرته ئه‌شكێنێ و سه‌ره‌تا
زانكۆ خه‌لیفه 14ی به‌فرانبار 2707 كوردی - مه‌هاباد
من له چوارچـــــــــرا بۆتان ئه‌دوێم
له سه‌رماوه‌زی له‌شتان دا
ساتێك بوه‌ستن
تۆزته‌كێن كه‌ن بیرتان و
بشكێنن سه‌هۆڵی له‌ش گرتوو
یادێ بكه‌ن ......
له تاقه گوڵه گه‌زیزه‌كه‌ی كوێستان
له باسكی به هێزی گه‌ل
له بزه‌ی هاوسه‌نگه‌ر
من له چوارچـــــــــرا بۆتان ئه‌دوێم
شوێنی هه‌ڵدان و هه‌ڵوه‌رین
ئاڵـا و په‌ت
من ئه‌ستێره و مانگ له هه‌رێمی سوور ده‌به‌زێنم
من ماسیم ، زێدم زه‌ریا
من هه‌ڵۆم ، زێدم قه‌ندیل
من بیست و شه‌شم ، كۆڵه‌پشتم بــــزه
ڕێبه‌ندانی له‌شم
له بازدێنی سه‌ربانێكی كاگڵی دا
منم و بیری مناڵیم
له سڕه شه‌قامه‌كانی گه‌ڕه‌ك
ئاواره خوول لێ ئه‌ده‌م
تیشكێك ئه‌بینم
ڕه‌شایی ڕووحی ئه‌كێشێ
شریقه شریقی كۆنه مژێك و
گڤه گڤی گژه با بڕانه‌وه‌یان نییه
كڵۆ كڵۆ زووخاو ئامبازم ئه‌بێ
ڕێبه‌ندانه له‌شم
هێدی هێدی ده‌ڕوانم
ڕنوو به چاوانم فێره
ته‌په ته‌پی دڵم ده‌م له‌رزێنێ
ئاخ . . .
كه سینگم تێك ئه‌شكێنێ و
ئه‌یسووتێنێ و
ئه‌یله‌رێنێ
ڕۆیشتم و ڕۆیشتم
ڕۆیشتم و ڕۆیشتم تا بیدۆزمه‌وه
له ئاسمانی شینی خودایی
له زه‌ریایه‌ك به قوڵایی خه‌فه‌تی ماڵمان
له ڕووبارێك به درێژایی مێژوو
له هه‌تاوێك به تینتر له دڵ
له دارستانێك به قه‌د داره بڕوه‌كانی حه‌وشه‌مان
ئاسمان نێوچاوانی لێ تاڵ كردم و
ده‌ستی كرد به گۆپاڵ باران
زه‌ریا خۆی ده ناو قوڵای دا ون كرد
ڕووبار چوو ده ناخی زه‌ویه‌وه
هه‌تاو شه‌وێكی به‌سته‌ڵه‌كی به سه‌ر هێنام
ته‌نیا دارستانه‌كه به‌ره‌و به‌رزایی ده‌یڕواند و
لقه‌كانی ڕاده‌ژاند
ڕۆیشتم و ڕۆیشتم به‌ره‌و به‌رزایه‌كان
شاهۆ،داڵاهۆ،قه‌ندیل،ئارارات و زاگرۆسم كۆ كردنه‌وه
سرته‌یه‌كم له بن گوێ كردن
قه‌ندیلی مه‌ندیل به سه‌ر خۆی ته‌كاند و
ده‌ست له ملانی برایان هه‌ڵتڵه‌كا
ئێره برایم خه‌لیله
پێنسه‌د و حه‌وت شمشمه كوێره له تاریكه ئه‌شكه‌وتێك دا
كه‌متیاران ئیزن ده‌ده‌ن
بۆ هاڵۆزی به‌شێك له هێللانه
نۆزده كۆتری خۆماڵی جریواندیان
ده‌نگیتان كز بوو ، نه‌ده‌بیسرا
به‌ڵام توانیان ئه‌شكه‌وت بهاژێنن
كه‌متیاران له سه‌ر سنوور ڕێچكه‌یان به‌ستوه و
مۆڵیان خواردوه
له دیوی سنووریش به ملوێنان بێچوه شێر وێستان و
هه‌زاران شێریان بێ سه‌ر و شوێنه
ئێره برایم خه‌لیله
ئاڵایه‌ك چل گه‌ز درێژ و چل گه‌ز پان
له ژێر گڵۆپه مه‌هتابیه‌كان ده‌دره‌وشێته‌وه
هه‌ر چه‌ند به‌ره‌و پێشتر ده‌چم
سه‌دوچل جوانتر ده‌بینم و به‌زه‌م بۆ لێده‌دا
من له سه‌دوچل به‌رزتر ده‌ڕوانم
هۆ ژێنێڕاڵ هۆ په‌یوه‌ند هه‌ستن
جارێكی دیكه هان ده‌ن بێچوه شێرانی دڵ زامدار
هۆ شێرانی زێدی خوێناوی
بڵه‌ی ڕاو بكرێین به كه‌متیار ؟!؟!
زانكۆ خه‌لیفه 30 ڕه‌زبه‌ری 1386 هه‌تاوی مه‌هاباد

